ھەواڵێكی خۆش بۆ پیاوە كورتەباڵاكان

پیاوە كورتە باڵاكان، باشترین ھەڵبژاردەن بۆ ژیانی ھاوبەش

K24 – ھەولێر:

لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، پیاوە كورتە باڵاكان، باشترین ھەڵبژاردەن بۆ ژیانی ھاوبەش.

بە پێچەوانەی باوەڕی گشتی، كە پیاوی باڵابەرز و كەمێك رەشتاڵە بە باشترین ھەڵبژادە بۆ ژیانی ھاوبەش دەزانرێت، لێكوڵینەوەكان دەریانخستووە، پیاوی خەونەكانی ئافرەت و باشترین ھاوبەشی ژیان، ئەو كەسەیە، وێرای بوونی داھاتێكی باش و رواڵه‌تییان، كەمێك كورتەباڵا، وەفادار و رێكوپێك بێت.

ھەر بە گوێرەی ئەو لێكۆڵینەوانە پیاوە كورتەباڵاكان وەفادارن و ژیانی خۆیان خۆش دەوێت.

بە گوێرەی راپۆرتێكی پێگەی ھەواڵنێران، ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر 5 ھەزار خێزان ئەنجامدراوە، كە تەمەنی پیاوەكانیان لە نێوان 23 بۆ 45 ساڵ بووە.

پیاوانی ئه‌و خێزانانه‌ به‌سەر دوو گرووپی باڵابەرز و كورتەباڵا دابەشكراون، ئەنجامه‌كانیش ده‌ریانخستووه‌، پیاوە كورتەباڵاكان دژی جیابوونەوە بوونه‌ و زۆربەیان لە كاروباری ماڵەوە یارمەتی خێزانەكەیان داوە و زیاتر پابەندی ژیانی ھاوبەشن.

Fly Erbil Advertisment