چێشتخانه‌ی "ئه‌هریمه‌ن" به‌ گڕكان خواردن ئاماده‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

چێشخاته‌ی ئه‌هریمه‌ن "El Diablo"، ده‌كه‌وێته‌ دوورگه‌ی لانزارۆتی ئیسپانیا و ساڵی 1970 دامه‌زراوه‌، ئه‌و چێشخانه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ لووتكه‌ چیایه‌ گڕكانییه‌كانی تیمانفایای نیشتمانی، خواردن پێشكه‌ش به‌ سه‌ردانیكارانی ده‌كات.

چێشتخانه‌كه‌ بۆ ئاماده‌كردنی خواردن، سوود له‌ گه‌رمی گڕكانه‌كان وه‌رده‌گرێت كه‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی 400-500 پله‌ی سه‌دییه‌.

شێف سیزار مانریكی خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌یه‌ و بۆ دامه‌زراندنی چێشتخانه‌كه‌، په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر دوو هاوڕێی خۆی به‌ناوه‌كانی ئیدواردۆ كاسیریس و خیسۆس سۆتۆ، كه‌ ئه‌ندازیاری بیناسازین.

ئه‌و دوو ئه‌ندازیاره‌، فرنه‌كانییان له‌سه‌ر ده‌رچه‌ گڕكانییه‌كان دامه‌زراندووه‌ و خواردنی چێشتخانه‌كه‌، له‌سه‌ر دووكه‌ڵ و هه‌ڵمی گه‌رمی گڕكانه‌كه‌ ئاماده‌ده‌كرێت.

شێف سیزار، راوێژی به‌ ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و پسپۆڕی زانستی گڕكان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ دڵنیابێته‌وه‌ كه‌ له‌ گڕكانه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت و خواردنی پێ ئاماده‌ ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی شاره‌زایان، هیچ ئه‌گه‌رێت بۆ چالاكبوونی ئه‌و ده‌رچه‌ گڕكانییانه‌ نییه‌ و دوایین چالاكبوونیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1824.

چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
چێشتخانه‌ی
Fly Erbil Advertisment