راپۆرتی كه‌شناسی.. ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ئه‌مشه‌و بزانه
له كوێ زۆرترين باران باريوه..ورده‌كارى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى كه‌شناسى و بوومهلهرزهزانيى هه‌رێمى كوردستان، له راپۆرتى رۆژانه‌ى خۆي‌دا ورده‌كارى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرتى رۆژانه‌ى بهڕێوبهرايهتييهكهدا هاتووه: ئه‌و شه‌پۆله باراناوييهى، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، كۆتایی پێ بێت و سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم پارێزگای دهۆك ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له ئاسمان جێگر بووه‌ته‌وه و له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای سلێمانی له كاته‌كانی شه‌ودا كوتایی دێت.
هه‌روه‌ها دوابه‌دوای ئه‌و شه‌پۆله پێشبینی درووستبوونی ته‌م ده‌كه‌ین كه مه‌ودای بیننین كه‌م بكاته‌وه بۆ كه‌متر له 1 كم له هه‌ندی ناوچه‌دا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: هه‌روه‌ك پێشبینیمان كردبوو كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كه ئه‌گه‌ری بارانی به لێزمه و به‌فر هه‌بوو, ئێستا له سۆران و چۆمان وحاج ئۆمه‌ران به‌فر ده‌بارێت و زۆر ترین راده‌ی بارانیش له دینارته باریوه كه بره‌كه‌ی 150 ملم بوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كه‌ئه‌مه‌ش بڕێكی یه‌كجار زۆره له‌پێوه‌ری باراندا.