به داتا.. پله‌كانی گه‌رمی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان بزانه
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، داتای خۆی له باره‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ 4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نزمترین پله، شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، كه 3 پله له‌ژێر سفره‌وه‌یه، دوای ئه‌وێش شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه و 2 پله له ژێر سفره.
پله‌ی گه‌رمی له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی سیده‌كان و چۆمانی پارێزگای هه‌ولێریش یه‌ك پله له ژێر سفره‌وه.
گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانیش، شاری خانه‌قینه كه 12 پله بووه و دوای ئه‌وێش كه‌لار و تازه خورماتوو به 9 پله‌و كه‌ركووك 8 پله و ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێریش 6 پله بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)