به‌ڤيديۆ.. پڵنگێك لەگەڵ نێچیرەكەی دەبێتە ھاوڕێ

بەنیازی ژەمی خواردن نارديان

K24 – ھەولێر

كارمەندان لە باخچەی ئاژەڵانی پریمۆرسكی لە ڕۆژھەڵاتی رووسیا بەنیازی ژەمی خواردن، بزنێك بۆ پڵنگێك دەبەن، بەڵام پڵنگەكە ئێستا بووەتە هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی بزنەكە و شەوانەش لە دڕندەی دیكە ده‌یپارێزێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، پڵنگ زۆر حەز بە ئاژەڵی زیندوو دەكات و سێ ساڵه‌ سكی به‌ بزنخواردن تێر ده‌كات، به‌ڵام لەبەر ئازایی و بوێری بزنەكە، ئێستا كارمەندانی باخچەكە ناویان ناوە تیمور.

خۆشه‌ویستی تیمور بۆ بزنه‌كه‌ هێنده‌ زۆره‌ كه‌ جێگەكه‌شی بۆ چۆڵكردووه‌ و خۆیشی لەسەر كولانه‌كه‌ دەخەوێت، ھەركاتێكیش كارمەندان نزیك بكەونەوە، پڵنگەكە ھێرشیان بۆ دەبات.

 

Fly Erbil Advertisment