تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای هاو ئەند هاو (Howe & Howe)ی ئەمریكی، لە دوابەرهەمیدا كە لە ناوەڕاستی ئەم هاوینە

K24- هەولێر
كۆمپانیای هاو ئەند هاو (Howe & Howe)ی ئەمه‌ریكی، لە دوابەرهەمیدا كە لە ناوەڕاستی ئەم هاوینە دەیخاتە بازاڕەوە، دروستكردنی تانكێكی ئاشكرا كرد كە وەك ئۆتۆمبێلەكانی راڵی خێرایە و هەموو رێگەیەكی سەختیش دەبڕێت.

ئەم تانكە نوێیە ناوی "Ripsaw EV2"ـە و بزوێنەرێكی "V8"ی بە هێزی "hp 600" لەسەرە. كێشەكەی نزیكەی شەش تۆن دەبێت و دەتوانێت تەنها لە "5.3" چركەدا خێراییەكەی لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتر لە سەعات.
ئەم تانكە بۆ بواری مەدەنی و سەربازی بە تایبەتمەندییەكانی خۆیەوە دروست دەكرێن. بۆ نموونە لە مەدەنییەكەیدا خزمەتگوزاری سارد و گەرم و دابڕانی دەنگی و "دی ڤی دی درایڤ" و زۆرخزمەتگوزاری دیكەی بۆ دادەنرێت، لە سیستمە سەربازییەكەشی ئێر كۆندیشنەر و چەند سیستمێكی راداری بۆ دادەنرێت، هەردوو نوسخەكەش بە شێوەی گوللـەنەبڕ (درع) دروست دەكرێت.
سوپای ئەمریكا بەنیازە ژمارەیەكی زۆر لەو تانكانە بكڕێت، كۆمپانیاكەش تا ئێستا نرخەكەی رانەگەیاندووە. لەوانەیە خاوەنەكانی ئەو كۆمپانیایە هەستیان بەوە كردووە كە لە كاتی خستنە بازاڕی ئەو تانكەدا، داواكاریی زۆری لەسەربێت، بۆیە گیرفانیان لە ئێستاوە خرۆكەی دێت و دەیانەوێت سەقفی نرخی بۆ دابنێن.

تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
تانکێک بە خێرایی ئۆتۆمبێل
Fly Erbil Advertisment