جەمیل بایك: گەریلاكان لە چیاكانەوە بەرەو شارەكان دەگوازينەوە
ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ، جەمیل بایك بە ڤایس نیوزی راگەیاند، توركیا گەڕاوەتەوە ساڵانی نەوەدەكان
K24 – ئامهد:
ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ، جەمیل بایك بە ڤایس نیوزی راگەیاند، توركیا گەڕاوەتەوە ساڵانی نەوەدەكان و دەوڵەت گوندەكان دەسوتێنێت و ھاووڵاتیانی مەدەنی دەكوژێت.
گوتیشی: ئامانجی دەوڵەت لەناوبردنی پەكەكەیە، بەڵام ئەوان ئەو دەرفەتەیان پێنادەن.
بایك گوتیشی: ئەگەر توركیا لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی بەردەوام بێت و شەڕ سەختتر بكات، ئەوانیش گەریلاكانیان دەبەنە ناو شارەكان.
لە نەورۆزی ساڵی 2013 ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، داوای كشانەوەی چەكدارانی پەكەكەی بۆ باشووری كوردستان كردبوو و لە نەورۆزی ساڵی 2015 شدا داوای كۆنفرانسێكی بۆ دانانی چەك كردبوو.