هۆزه عه‌ره‌به‌كان به‌رگری له ناوبانگی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر:
هۆزی حه‌دیدی تۆمه‌تباركردنی هێزی پێشمه‌رگه به "تێكدانی گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا" له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی هۆزی حه‌دیدی ئه‌حمه‌د مه‌حموود گوتی: "ئێمه سوپاسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و تا مردن هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه له‌بیرناكه‌ین، ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن با بچن سه‌ردانی ناوچه‌كانی وه‌كو پارێزگای دیاله بكه‌ن".
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی بناری چیای مه‌قلوب ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، چه‌وساندنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تێكدانی گونده‌كانیان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هیچ راستییه‌كی تێدا نییه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له‌و ناوچه‌یه، داوایانكرد ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، باشتره یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بدات له جه‌نگی دژی داعش.
رێكخراوی (ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ) كه رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی به تێكدانی گونده عه‌ره‌بنشینه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار كردبوو.