ده‌میرتاش: بۆ بێده‌نگكردنی چه‌ك پێویسته سیاسه‌ت بێته مه‌یدان
بۆ ئه‌وه‌یه كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌زموونی لێوه‌ربگرن.
K24 ـ ئه‌نقه‌ره:
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ره‌وشی باكووری كوردستان كرد و ئه‌و دۆخه‌ی به "نائاسایی" وه‌سفكرد.
ده‌میرتاش به‌بۆنه‌ی گرێدانی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، ده‌میرتاش ئامانجی به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ی روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی، بۆ هه‌موو پارتێكی سیاسی كۆنگره گرنگیی خۆی هه‌یه و ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ده‌په كاتێك كۆنگره ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌یه كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌زموونی لێوه‌ربگرن.
ده‌میرتاش له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا‌و گوتی: "جه‌نگ و پێكدادان ره‌وشێكی نائاساییه، پێویسته له‌نێو كایه‌ی سیاسی‌دا گفتوگۆ بكه‌ین و پرسه گرنگه‌كان به رێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربكه‌ین".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په گوتیشی: "ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت رۆڵی خۆی بگێڕایه، چه‌ك به‌كارنه‌ده‌هات".