رەنگاورەنگترین بازاری جیھان
K24:
نزیكەی ھەزار و 250 دوكانۆچكە لە دڵی پایتەختی تایلاند لە بانكۆك لە نزیك یەكن و رەنگین ترین بازاری جیھانیان پێكھێناوە.
ئەو بازارە لە كاتژمێر 6 ئێوارەوە دەست پێدەكات و ھەزاران گەشتیار بۆ لای خۆی رادەكێشێت تا خواردنەكانی سەر شەقام و شتی شوێنەواری و عەنتیكە و ھەروەھا كەلو پەلی دەستساز بكرن.
ئەو بازارە رەنگاو رەنگە ناوی "شەمەندەفەری شەو"ە لە چادری لەبن یەك دامەزراو درووست بووە كە ھەر چادرەی رەنگێكە كە لە ناو ئەوێدا گڵۆپی رووناك ھەڵكراوە و دیمەنێكی جوان و خۆشی داوە بە بازارەكە بە تایبەت ئەگەر لەسەرەوە چاو لە بازارەكەی بكەین.
ژمارەی گەشتیاران تا رادەیەك یەكسانە لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە، ھەموویان دڵشادن و حەز لە گوێ گرتن لە میوزیكی نیشتمانی و ناوخۆیی تایلاند و بۆن و بەرامی چێشتی خۆماڵی ئەو ناوچەیە دەكەن.




