گه‌رمیان.. نامانه‌وێت ببینه‌وه به‌شێك له ئیداره‌ی سلێمانی
داهاتی گه‌رمیان ناگه‌ڕێنینه‌وه سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسان و رۆژنامه‌وان و چالاكوانی مه‌ده‌نی گه‌رمیان، داوا ده‌كه‌ن، ئیداره‌كه‌یان لامه‌ركه‌زی پێبدرێت و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه داهاتی سنووره‌كه‌ش بچێته‌وه سلێمانی و ده‌یانه‌وێت له گه‌رمیان سه‌رف بكرێته‌وه.
دوای پێكھێنانی لیژنەیەك لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بە لامەركەزیبوونی پارێزگاكان، پارێزگای سلێمانی دەیەوێت ئیدارەی گەرمیان ببێتە بەشێك لە ئیدارەی سلێمانی و بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانیش رەتیدەكەنەوە و دەڵێن بە ھیچ شێوەیەك قبوڵناكەین ئیدارەكەمان بخرێتەوە سەر پارێزگای سلێمانی و داھاتی سنوورەكەشمان دەبێت ھەر بۆ گەرمیان بێت.