بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران: زیاتر لە 35 ھەزار ھاووڵاتی كوردستانیان جێھێشتووە
زیاتر لە 35ھەزار ھاووڵاتی باشووری كوردستانیان جێھێشتووە بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا
K24 - ھەولێر:
ئامانج عەبدوڵا بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژ باش رایگەیاند، زیاتر لە 35 ھەزار ھاووڵاتی باشووری كوردستانیان جێھێشتووە بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا.
بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران راشیگەیاند: بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەكان لەو ژمارهيهى كوردستانیان جێھێشتووە 70% بۆ 75% لە توێژی گەنجانن 20% بۆ 25% خێزانن .
ئامانج عەبدوڵڵا گوتیشی: ژمارەیەك لەو ھاووڵاتیانەی كوردستانیان جێھێشتووە لە رێگا لە ساڵی رابردووە و لە سەرەتای ئەمساڵدا گیانیان لە دەست داوە.