تا ئێستا ژماره‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانى شنگال نه‌زانراوه
هەرچەندە به دروستی ژماره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال و دەوروبەری و ژمارەی قوربانییان تاكو ئێستا نەزانراوە، بەڵام بەگوێرەی هەندێك زانیاری سەرەتایی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان
K24 – شنگال:
هەرچەندە به دروستی ژماره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال و دەوروبەری و ژمارەی قوربانییان تاكو ئێستا نەزانراوە، بەڵام بەگوێرەی هەندێك زانیاری سەرەتایی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان، پێدەچێ دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی نزیك شنگال، ١٦ بۆ ١٧ گۆڕ بن.
تاكو ئێستا لێكۆڵینەوە بۆ ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە نەكراوە كە ماوەیەك لەمەوبەر لەنزیك شنگال و دەوروبەری دۆزرانەوە و سەرجەم قوربانییەكان، كوردانی ئێزدین، هەرچەندە به دروستی ژماره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و قوربانیان نازاندرێت، بەڵام پێدەچێ ژمارەی گۆڕەكان ١٦ بۆ ١٧ بەرزبێتەوە.
پێشتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو كوردانی ئێزدی قوربانی ده‌ستی تیرۆرن، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی رێگره له به‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، بۆ پارێزگاریكردنیش له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان داوامان له خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه كردووه پارێزگاری له گۆڕه‌كان بكه‌ن.
له مانگی ئابی ساڵی دوو هه‌زارو چوارده، چه‌كدارانی داعش چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیان دژ به كوردانی ئێزدی له شنگال و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له مانگی یازده‌ی ساڵی رابردوو توانی شنگال كۆنترۆڵ بكاتەوە.