فوئاد حوسێن: لە كۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەكان باسی سێ خاڵ دەكرێت
"بانگێشت نامە ئاراستەی ھەموو لایەن سیاسییەكان كراوە"
K24 - ھەولێر:
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بانگهێشت نامەیان ئاراستەی ھەموو لایەن سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە بۆ بەشداربوونیان لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كە بڕیارە سبەی بە مەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كۆببێتەوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سه رۆكایهتی ههرێمی كوردستان راگەیاند: "بانگهێشتنامهیان ئاراستهی سهرجهم حزب و لایهنه سیاسییهكان کردووە و بڕیاریشە کۆبونەوەکە کاتژمێر دە و نیو سبەی سێشەممە دەستپێبکات".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا سێ خاڵ باسدەكرێن، وەك پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، پرسی ریفراندۆم، قەیرانی ئابووریی، كە لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی بەشداری لە كۆبوونەوە دەكەن".
لە بارەی بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا گوتی: "بانگهێشتی كۆبوونەوەكە كراون تا ئێستا بە فەرمی نەیان گوتووە ئا یان نا".