ولآتى چیك چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
"ناردنی چه‌ك بۆ پشتیوانیكردنی شه‌ڕی دژی داعشه"
K24 – پراگ:
بۆگۆسلاڤ سۆبۆتكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری چیك رایگه‌یاند: "بۆ پشتیوانیكردنی شه‌ڕی دژی داعش، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ عێراق و ئوردنی په‌سه‌ندكرد".
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك گوتی: "شه‌ڕی دژی داعش به‌شێكی گرینگه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كۆچبه‌ران كه روویان له ئه‌وروپا كردووه".
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی چیك بڕیاریداوه: "6500 پارچه چه‌كی سووك و 7 ملیۆن گوله له رێی ئه‌مریكاوه بۆ عێراق بنێرێت، كارگۆیه‌كی دیكه‌ی فیشه‌ك بۆ ئوردن ره‌وانه بكات".
به گوێره‌ی میدیاكانی چیك، ئه‌و چه‌كانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه نزیكه‌ی دوو ساڵه دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
كۆماری چیك كه ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، بۆ پشتیوانیكردنی له شه‌ڕی دژی داعشدا، چه‌ند جارێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی عاله‌می عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، عێراق دانووستان له‌گه‌ڵ چیك ده‌كات".
گۆڤارێكی ئابووری هه‌فتانه‌ی چیك ئاشكرایكردووه: "هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی عێراقی سه‌ردانی "پراگ" كردووه، بۆ كڕینی 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی چیك".
كۆماری چیك و وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا دووپاتیانكردووه‌ته‌وه: "توندكردنی سنووره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رێگایه‌كن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا".
هه‌روه‌ها كۆماری چیك رێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆچبه‌رانی ره‌تكرده‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌ی د‌یاریكردبوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ئاژانسه‌كان