هه‌وڵده‌درێت حه‌شدی شه‌عبی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ
له‌لایه‌ن كورد و سووننه ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 - به‌غدا:
ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی سیاسی شیعە لەڕێگای پڕۆژە یاسایەکەوە لە پەرلەمانی عێراق، ده‌یانه‌وێت حەشدی شەعبی بخەنە سەر وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام ئەم ھەوڵانە لای کورد‌و عەرەبی سووننەو پەرلەمانتارانی ئەو دوو پێکھاتەیە ڕەتدەكرێنەوە.
بەتایبەتی عەرەبی سووننە کە ئێستا بەھۆی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبییەوە ناچنە پەرلەمان و لە ھەوڵی ئەوەشدان، واژوو بۆ بانگهێشتکردنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لەناوچە سووننییەکاندا كۆبكەنەوە.