كۆچی گه‌نجان به‌رده‌وامه
"قه‌یرانی دارایی هۆكاره"
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌هۆی خراپیی گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كۆچی به‌لێشاوی خیزانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه و زۆربه‌ی ئەو کۆچبەرانەش لە توێژی گه‌نجانن.
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، چوار مانگه فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تاكوو ئێستاش لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، هه‌موو ئه‌مانه بوونەتە پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی توێژی گه‌نجان روو له هه‌نده‌ران بكه‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه وه‌رده‌گرن كه ژیانی په‌نابه‌رێتی‌ان هەڵبژاردووە.