باراك ئۆباما دهڵێت "ئێمە ھەموومان جووین"
سەرۆکی ويلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری لە ساڵیادی جینۆساید کردنی جووەکان دا کرد.
K24 – نيويۆرك:
سەرۆکی ويلايهتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی جووەکاندا کرد.
سەرۆکی ويلايهتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراك ئۆباما، بەشداری لە ساڵیادی٧١ ـەمینی جینۆسایدکردنی جووەکاندا، کە بە "ھۆڵۆکۆست" ناسراوە، کرد، کە لە باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکادا یاد کرایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکدا گوتی: "ئێمە ھەموومان جووین"، بەم رستەیەش قسەی ئەو سەربازە ئەمریکیەی دووبارە کردووە کە لە کاتی دەستگیرکردنی لە لایەن ھێزە ئەڵمانیيەکانەوە لە جەنگی جیھانی یەکەم دا دەڵێت: "ئێمە ھەموومان جووین".
ھەروەھا گووتی: "پێویستە کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی دژی ئەو شەپۆلە ترسناکە ببێتەوە کە لە جیھاندا بەرامبەر بە جووەکان درووست دەبێت ئەویش بڵاوبوونەوەی ھەستی رق و کینەیە".
ئۆباما ئەوەشی ئاشکراکرد کە: "نابێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگ بێ لە ھەمبەر کۆچکردنی جووەکان لە وڵاتانی ئەوروپاوە کە بە ھۆی فشاری رەگەزپەرستی تووشی دەبن".