لە هەولێر زنجیرەیەک فیلمی ئیتاڵی نمایش دەکرێت
کونسوڵگەریی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک فیلمی ئیتاڵی بە زمانی رەسەن و ژێرنووسی کوردی نمایش دەکات. ئەو فیلمانە باس لە چیرۆکی خێزانی، هاوڕێیەتی، ناسنامە و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، کاتژمێر 4:30ـی ئێوارە، فیلمی (The Poet & The Spy) لە سینەمای ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵی هەولێر نمایش دەکرێت.
نمایشی فیلمەکان لە 25 و 30ـی نۆڤەمبەر، هەروەها 2، 5 و 7ـی دیسەمبەر لە سینەمای ئیمپایەر بەردەوام دەبێت. سەرجەم نمایشەکان بەخۆڕاییە و چوونەژوورەوە بۆ بینەران تا کاتی تەواوبوونی شوێنە بەردەستەکان دەبێت.