تراژیدیای له‌ ده‌ستدانی ژن و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ده‌گێڕێـته‌وه‌

ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان

K24 – هه‌ولێر:

ته‌رمی شه‌ش له‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ی كه‌ له‌ رۆژی 22كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2016 له‌نێو ئه‌و 70 كۆچبه‌ره‌بوون له‌ ده‌ریای ئیجه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

ئه‌و شه‌ش كۆچبه‌ره‌ دوو ژن و چوار منداڵبوون و خه‌ڵكی گوندی توتمێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بالیسانی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی بوون.

له‌ رێوه‌ڕه‌سمێكدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ گوندی توتمێ به‌ خاك سپێردران.

یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ رووداوی خنكان له‌ ده‌ریای ئیجه‌ رزگاری بووه‌ به‌ڵام ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان گه‌یشتنه‌وه‌ كوردستان، تراژیدیای كاره‌ساته‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه‌.