رۆژنامەنووسێكی فەرەنسی: بۆ سەربەخۆیی پێویستە كورد پشت بە خۆی ببەستێت
سیاسەتی رووسیا و ئەمریكا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خۆیان بونیاتنراوە، بۆیە سەربەخۆیی سەرەتا پێویستی بە یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردانە
K24 – ھەولێر:
رۆژنامەنووس و نووسەری فەرەنسی، ئالان گرێش، سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی كوردستان رایگەیاند: "گرنگترین فاكتەر بۆ سەربەخۆیی پێكەوەژیانیی ئاشتیانە و یەكگرتوویی كوردانە".
لە پەراوێزی سیمیناری بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دوای رێككەوتننامەی سایكس بیكۆ كە لە ناوەندی فەرەنسی لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24، ئالان گرێش، گوتی: "سەربەخۆیی بۆ كوردستان تەنیا بە پشت بەستن بە وڵاتانی بیانی بەدینایەت، بۆ وێنە سیاسەتی رووسیا و ئەمریكا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خۆیان بونیاتنراوە، بۆیە سەربەخۆیی سەرەتا پێویستی بە یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردانە".
سەبارەت بە پرسی كەركووكیش ئەو رۆژنامەنووسە گوتی: "دیموگرافیای كەركووك گۆڕاوە، دەبێت روون بكرێتە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی كەركووك پێویستە پشت بە مێژوو ببەسترێت یان رێگەیەكی دیكە".