هيومان رايتس وۆچ: سوپای پاسداران ئاوارە ئەفغانییەكان بە زۆر دەنێرێت بۆ شەڕی داعش

"لە بەرەکانی دیمەشق، حەلەب، دەیرلزەور، لازقییە و تەنانەت بەرزاییەکانی جۆلانیشدا شەڕیان بە دژی داعش کردووە"

K24 – ئێران:

بەشێك لەو ئەفغانییانەی لە ترسی شەڕی تاڵیبان ھانایان بۆ ئێران بردووە، ئێستا سووپای پاسدارانی ئێران بە زۆر لە سووریا بە گژ داعشییان دا دەكات.

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (هيومان رايتس وۆچ) رایگەیاندووە: "سوپای پاسدارانی ئێران ئەفغانییەكانی ئاوارەی ئێران بە زۆر رەوانەى سووریا دەكات بۆ ئەوەی دژی داعش شەڕ بكەن".

پیتەر بووكەرت، بەڕێوبەری فریاكەوتنی هيومان رايتس وۆچ گوتی: "لە نێو ئاوارەكانی ئەورووپادا ژمارەیەكی بەرچاو ئەفغانی دەبینرێت كە بە گوتەی خۆیان دانیشتووی ئێران بوون و لە ترسی شەڕی داعش ئێرانیان جێھێشتووە".

ئەو ئەفغانییانە بە رێكخراوه‌كه‌يان گووتووە: "لە سەربازگەیەكی سەر بە بەسیجی ئێران لە نزێك تاران راھێنانیان پێكراوە".

بە گوێرەی ئامارەكانی رێکخرای چاودێری مافی مرۆڤ، نزیکەی ٣ ملیۆن ئاوارەی ئەفغانی لە ئێران نیشتەجێن و لەو ژمارەیەش ئەنیا ٩٥٠ هەزار کەسییان مافی پەنابەریان پێدراوە.

ژمارەیەك لەو ئەفغانیانەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ شەڕی سووریا نێردراون، گوتوویانە: "لە بەرەکانی دیمەشق، حەلەب، دەیرلزوور، لازقییە و تەنانەت بەرزاییەکانی جۆلانیشدا شەڕیان له‌ دژی داعش کردووە".

ئێران لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: "ئەفغانییەکان خۆبەخشانە بە ناوی تیپی (فاتمییوون) بۆ پاراستنی مەزارگەكانى شیعە، دەڕۆنە سووریا".

سەبارەت بە بەشداری سوپای پاسداران لە شەڕی سووریادا بەرپرسانی ئێران بەردەوام گوتوویانە: "ئەو بەشدارییە تەنیا راوێژكاریە".