باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا ره‌خنە لە PKK دەگرێت

داوا ده‌كات هێرشه‌كانى له‌ باكوورى كوردستان رابگرێت

K24 – ئەنقەرە:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ توركیا، رخنەی توند لە PKK دەگرێت و داوا دەکات ھێرشەکانی لە باکووری کوردستان رابگرێت.
جۆن باست، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا، رایگه‌یاند، دەستپێکردنەوەی ھێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆ سەر باکووری کوردستان بووەتە ھۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەیەکی زۆر و کاریگەری خراپیشی کردووتە سەر ژیانی خەڵکانی مەدەنی.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، بە رێگای شەڕ و کوشتار نییە، بەڵکو بە رێگای دیپلۆماسی و گفتوگۆوە دەبێت".
بە گوێره‌ی زانیارییەکان لە مانگی رابردووەوە بە ھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و PKK لە باکووری کوردستان زیاتر لە 500 کەس بوونەتە قوربانیی.