جگەرە كێشان ھۆكاری سەركیی نەزۆكی ئافرەتانە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستیی ئەو ئافرەتانەی جگەرەكێشن ئەگەری تووشبوونیان بە نەزۆكیی بە رێژەی 18% زیاترە لەو ئافرەتانەی کە جگەرەکێش نین.

K24- ھەولێر

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستیی ئەمریکیی ئەو ئافرەتانەی جگەرەكێشن ئەگەری تووشبوونیان بە نەزۆكیی بە رێژەی 18% زیاترە لەو ئافرەتانەی کە جگەرەکێش نین.

بەگوێرەی توێژینەوەكە: ئەو ژنانەی جگەرەكێشن لە دوای تەمەنی 40 ساڵیدا ئەگەری وەستانی سووری مانگانەیان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ژنانی جگەرەنەکێش، جگە لەمە جگەرەکێشان راستەوخۆ کاریگەریی خراپی هەیە و ئافرەتان توشی نەخۆشی دڵ و فشاری خوێن و پوكانەوەی ئێسكیان دەكات.

ھەر بە گوێرەی توێژینەوە ئەمریكییەكە: ئەو ژنانەی كەوا ھاوسەرەكانیان جگەرەكێشن زەرەرمەندی نا راستەوخۆن و بە رێژەی 14% ئەگەر هەیە توشی نەزۆكیی بن و لە دوای تەمەنی 40 ساڵیدا هاوشێوەی ژنانی جگەرەكێش سووری مانگانەیان زوو دەوەستێت.

توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 95 ھەزار ژن  ئەنجامدراوە، توێژەران رێنوێنی دەدەن كەوا ژنان خۆیان لە جگەرەکێشان دوور بگرن، دوور بن لە شوێنی جگەرەكێشان، چونكە جگە لەوەی جگەرەکێشان ھۆكاری سەرەكیی نەزۆكیی ئافرەتانە و دەبێتە ھۆی زوو وەستانی سووری مانگانەیان و دەرئەنجام لە تەمەنی پیرییدا دەبێتە ھۆی توشبوونیان بە خەمۆكی.

Fly Erbil Advertisment