شاندی ھەرێمی كوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەدان

K24- بەغدا:

شاندی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەردوولا و ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانیی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.

پەیامنێری (كوردستان24) لە بەغدا پێی راگەیاندین: "شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بارەگای سەرۆك وەزیرانی عێراق و لە لایەن حەیدەر عەبادیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و عادل عەبدولمەھدیی، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازییان لێكرا و ئێستا لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پرسە گرنگەكانی دیكەی عێراق و ناوچەكە".

پەیامنێرمان گوتیشی: "تا ئێستا رێگە بە رۆژنامەنووسان نادرێت بڕۆنە نێو شوێنی كۆبوونەوەكە، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لە بارەی كۆبوونەوەكە بە دەست بێنین".

هاوکات چاوەڕوان دەکرێ شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق پرسی قەیرانی دارایی و كێشەی ئاوارەكان و پرسی بودجە و دابەزینی نرخی نەوت تاوتوێ بکەن.