"حه‌شدى شه‌عبى پڕ چه‌ك ده‌كرێت"
حه‌شدى شه‌عبى به ده‌یان تانك و زرێپۆش ده‌گوازێته‌وه بۆ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك.
K24 – كه‌ركووك:
حه‌شدى شه‌عبى به ده‌یان تانك و زرێپۆش ده‌گوازێته‌وه بۆ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك.
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى جگه له هه‌بوونى 4 چوار هه‌زار چه‌كدار، هه‌وڵده‌دن موڵگهكانى خۆیان له ناحیه‌ى تازه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك به هێز بكه‌ن و به ده‌یان تانك و زرێپۆش ده‌گوازنه‌وه ئه‌و شارۆچكه‌یه.
لایه‌نه سیاسیه‌كانى كورد له كه‌ركووك هاتنى ئه‌و هێزه به مه‌ترسى ده‌زانن له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌و شارۆچكه‌یه و داوا ده‌كه‌ن كه كورد له‌م پرسه بێ ده‌نگ نه‌بن.
به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبیش ده‌ڵێت: "هاتنى ئێمه بۆ پاراستنى ژیانى هاووڵاتیانه، مافى خۆمانه هاووڵاتى و سنووره‌كانى خۆمان بپارێزین".
پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌ڵێت: "ئه‌مانه كوڕى ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و خه‌ڵكى خۆیان ده‌پارێزن".