شانده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشته پیرمام
تاوتوێی دۆخی ئابووری هه‌رێم ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم، شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كونسوڵی وڵاتان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد له پیرمام.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازكراوه بانكێكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا قه‌رز به عێراق بدات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داواكراوه هه‌رێمی كوردستان پشكی 17% ی ئه‌و قه‌رزه‌ی به‌ربكه‌وێت.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كونسوڵی وڵاتانی جیهان له هه‌رێم، سه‌ره‌تا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد له شاری هه‌ولێر، دواتر شانده‌كه گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پیرمام، تاوتوێكردنی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێم و هاندانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ی "كێشه‌كانیان له رێگای گفتووگۆوه چاره‌سه‌ربكه‌ن".
زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌ی (كوردستان24) دایه.