له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا هاوسه‌رگيرى به كچانى13 و 14 ساڵ ده‌كرێت
چیرۆكى جۆراوجۆر ده‌بیسترێن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مپى كه‌ورگوسك، یه‌كێكه له‌و كه‌مپانه‌ى بۆ په‌نابه‌ره‌كانى رۆژئاوا دروستكراوه و ساڵانێكه په‌نابه‌ران له‌و كه‌مپه‌دا گیرساونه‌ته‌وه.
له‌م كه‌مپى كه‌ورگۆسك و له‌به‌ر نه‌بوونى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تی، كچانى هه‌رزه‌كار، له ته‌مه‌نى 13و14 ساڵیدا له‌لایه‌ن كه‌س و كارییانه‌وه به شوو ده‌درێن، جگه له‌وه‌ى كه تووشى كێشه‌ى دیكه‌ش ده‌بن.
ئافره‌تێك ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌م زۆر منداڵ بوو، ته‌مه‌نى ته‌نها 14 ساڵ بوو، له ساڵێكدا دوو جار به شوومان داوه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و با كه‌س خۆى تووشى هه‌ڵه‌ى له‌م جۆره نه‌كات".
به گوێره‌ی یاسا له هه‌رێمى كوردستان، له‌هه‌ر كه‌مپێكى په‌نابه‌راندا بنكه‌یه‌كى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان كراوه‌ته‌وه و له چوارچێوه‌ی یاسا كاره‌كانی خۆیان رایی ده‌كه‌ن.
لێپرسراوى بنكه‌ى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له كه‌ورگۆسكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند حاڵه‌تى له‌م جۆره‌وه ئه‌وان هه‌نگاوى یاساییان وه‌رگرتووه.