بێ هیوایى له ناو هاووڵاتیانى باشوورى كوردستان زیاد ده‌بێت
قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى خۆى كردووته سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان
K24 – هه‌ولێر:
قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى خۆى كردووته سه‌ر ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.
ره‌وشى ئابورى هه‌رێمى كوردستان تا دێت رووله خراپى ده‌كات، نه‌بوونى موچه و ساردى بارزار كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر بژێوى ژیانى خه‌لك كردووه، نه‌ك ته‌نها مووچه خۆران كه چاویان له ده‌ستى حكومه‌ته، به‌ڵكو كاسبكارانیش به ده‌ست بێ بازارییهوه ده‌ناڵێنن.
له چایخانه‌وه بگره هه‌تا خاوه‌ن دوكان و كاسبكار و ده‌ستگێڕه‌كان به ده‌ست بێ بازارییهوه ده‌ناڵێنن، له لایه‌ك خاوه‌ن دوكانه‌كان ماونه‌ته‌وه چوون كرێى دوكانه‌كانیان بده‌ن، له لایه‌كى ديكه‌شه‌وه ده‌ستگێڕه‌كان ته‌نها بارگرانى شتومه‌كه‌كانیان پێ ماوه‌ته‌وه.
خاوه‌ن دوكانێكى كوتال فرۆشى ده‌ڵێت: "هیچ بازار نیه، له سه‌دا 95% فه‌رقى كردووه، هه‌تا كرێى دوكانمان پێ كۆ ناكرێته‌وه، له به‌ره‌به‌رى نهورۆزانهوه بازار پر خه‌ڵك ده‌بوو، ئێستا كڕیار نه‌ماوه و ته‌نها خۆمان ده‌بینین".
پێشتر زۆربه‌ى بازرگانه بیانیه‌كان به هۆى بارودۆخى باشى هه‌رێم كاڵه‌كانیان ههناردنهى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد و سوودێكى باشیان ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام له ئێستادا بازار جموجۆڵه گه‌رمه‌كه‌ى نه‌ماوه و كاڵاكان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وانیش ماوه‌ته‌وه.
بازرگانێكى بیانى ده‌ڵێت: "له‌م دوو ساڵه‌ى رابردوو بازار له سه‌دا 70% دابه‌زیوه، دوو ساڵ لهمهوپێش بازار زۆر باشتر بوو، ئێستا كه‌س له شاره‌كانى ديكه‌وه نايێته ئێره، هه‌ولێر پێشتر پاشاى گه‌شتیارى بوو، به‌ڵام ئێستا گران بێ یان هه‌رزان كه‌س نایكڕێ.
قه‌یرانى ئابوورى نه‌ك ته‌نها كاریگه‌رى خۆى كردووه‌ته سه‌ر مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان، به‌ڵكو له بازاره هه‌رزان فرۆشه‌كانیش دا كار و كاسبى نه‌ماوه و ژماره‌یه‌ك له دوكانداره‌كانیش به‌و هۆیه‌وه دوكانیان چووڵكردووه كه تاكه رێگه و پیشه‌ى ئه‌وان بووه بۆ دابین كردنى بژێوى ژیان.