نەجات حەسەن: پێشمەرگە بەڵێنی پێداوین لە رزگاركردنەوەی بەشیردا ھاوكارمان بن
ئێستا تەنیا چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەین.
K24 – كەركووك:
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی، نەجات حەسەن بە كوردستان 24ی راگەیاند: "ماوەی ھەفتەیەك ھێزێكی تۆكمە ھاتووەتە تازە خورماتوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشیر".
نەجات حەسەن گوتی: "ئەو بەرەیەی پیكھاتووە بۆ رزگاركردنی بەشیر تێكەڵێكە لە حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و ئێستا تەنیا چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەین و پێدەچێت ئەمڕۆ فرمانمان پێبكرێت".