كه‌ركوك.. ئه‌میرێكی داعش ده‌ستگیركرا
یه‌كێك بووه له داواكراوان
K24 - كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحيیهكانی كه‌ركووك رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا, توانیویانه له ناو شاری كه‌ركووك ئه‌میرێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ده‌ستی له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و شاره‌دا هه‌بووه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیيهكانی كه‌ركووك تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتى: "له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا هێزه‌كانمان توانیویانه له ناو شاری كه‌ركووك ئه‌میرێكی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌و ئه‌میره دهستیگیركراوهی داعش, له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه به تایبه‌ت له ناحیه‌ی مولته‌قا له باشووری شاری كه‌ركووك".