نازم ههركيى: ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆريهكى گاز ده‌ستى سياسى له پشته‌وه‌يه
كارێكى ئاسايى نييه و ده‌ستى سياسى له پشته‌وه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتيى كوردستان، نازم ههركيى، رايگه‌ياند، ته‌قاندنه‌وه‌ى يه‌كێك له بۆريه‌كانى گازى هه‌رێمى كوردستان له نزيك چه‌مچه‌ماڵ، كارێكى ئاسايى نييه و ده‌ستى سياسى له پشته‌وه‌يه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، نازم ههركيى روونيكرده‌وه، كه‌سيى ئاسايى ناتوانێت ئه‌و كاره بكات و هه‌ر كه‌س و لايه‌ك ئهنجاميدابێت پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، وه‌ك ليژنه‌ى نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.