بان كى مۆن: ده‌بێ ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌رپرسیارانه جوڵێته‌وه
ئێران له پرسى سووریا پشتیوانى له حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
K24 – نیویۆرك:
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى خولێكى نوێى دانوستانه‌كانى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى سووریا له جنێڤ، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كیمۆن، داوا له سعودیه و ئێران ده‌كات له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست رێك بكه‌ون.
بان كى مۆن، ئاماژه‌ى به هه‌ڵگرتنى سزا ئابورییه‌كانى سه‌ر ئێران كرد، كه به هۆى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران خرابوونه سه‌رى، و هیواى خواست له‌مه‌ودا ئێران به شێوه‌یه‌كى به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا مامه‌ڵه بكات.
كۆمارى ئیسلامى ئێران له پرسى سووریا دا پیشتیوانى یه‌كه‌مى حكوومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌ده، له به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تى سعودیه خوازیارى لادانى به‌شار ئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م ناكۆكیه‌ى نێوان ئێران و سعودیه، بوونه‌ته هۆى گرژ بوونى په‌یوه‌ندى سیاسى و دیبلوماسى له نێوان هه‌ردوو لادا، به تایبه‌ت پاش له سێداره‌دانى پیاوى ئاینى شیعى، نمر باقر ئەلنمر، كه له لایه‌ن سعودیه‌وه تومه‌تبار كرابوو به هه‌وڵى تێكدانى ره‌وشى ناوخۆیى و هاندانى خه‌ڵك دژى شانشینى سعودیه، كه ناڕه‌زاییه‌كى توندى له ناخۆى ئێران لێكه‌وته‌وه.