جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا: كێشه‌ی سووریا بێ كورد چاره‌سه‌رناكرێت
"دۆخی توركیا وه‌كو جه‌نگی ناوخۆیه"
K24 ـ هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، زۆر هه‌ڵه‌یه كێشه‌ی سووریا به‌بێ كورد چاره‌سه‌ربكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2 شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد، شانده‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مه‌لا به‌ختیار پێشوازی لێكرا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كلاودیا روس كه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد گوتی: "به‌بۆچوونی من زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا ببینن به‌بێ كورده‌كان".
سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ئه‌لمانیا گوتيشى: "ئه‌و كوردانه‌ی به‌رگرییان له كۆبانێ ده‌كرد ئه‌مڕۆ ئه‌وان به‌شێكن له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به دۆخی دژواری باكووری كوردستان كرد و گوتی: "ئه‌و جه‌نگه‌ی توركیا له شاره‌كوردییه‌كان به‌رپای كردووه، زیاتر له 12 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری تێداكردووه وه‌كو جه‌نگی ناوخۆ وایه".
له (كوردستان24) ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه ببینن.
.jpg)
.jpg)