دهۆك.. هيچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسی مه‌ترسیدار تۆمارنه‌كراوه
له‌ناو ئاواره‌كان نه‌خۆشی زیكا و ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بوونی نیه

K24 ـ دهۆك:
له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كانی پارێزگای دهۆك، هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار تۆمارنه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌خۆشی ئاساییه.
ته‌ندروستی له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، به‌شێك بوو له به‌رنامه‌ی پرسی رۆژباشی ئه‌مڕۆی كوردستان 24.
یه‌كێك له ئاواره‌كانی كه‌مپی شاریای پارێزگای دهۆك بۆ كوردستان 24 دواو گوتی: "دۆخی ئاواره‌كان خراپه و پێویستیمان به هاوكاری هه‌یه، به‌ڵام هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له ئارادا نیه".
یه‌كێكی دیكه له ئاواره‌كان ئاماژه‌ی بۆ جۆری نه‌خۆشییه‌كان كرد و گوتی: "ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆر بڵاون له‌ناو ئاواره‌كان، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن كه به‌هۆی سه‌رمابوونه‌وه توشی ده‌بین به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌نێو منداڵان بڵاوه".
به‌گوێره‌ی زانیاری كوردستان 24 له شاری دهۆك، تاكو ئێستا هیچ نه‌خۆشییه‌كی زیكا یاخود ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له‌و سنووره تۆمارنه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی ئاواره‌كان، ئه‌م راپۆرته له پارێزگای دهۆك ببینن.