ئه‌ڵمانيا: په‌يوه‌ندى سعوودیه و تاران پێویستيى به جنێڤێكى ديكه هه‌یه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت سعودیه به دواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ناگه‌رێت
K24 - تاران:
له هه‌وڵێكى دیكه‌دا بۆ هێور كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، ئه‌مجاره‌یان ئه‌ڵمانيا ده‌یه‌وێت له تاران و ریاز به دواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ناكۆكیيه سیاسى و مه‌زهه‌بیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بگه‌ڕێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك شتانمايه‌ر، گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، كۆبوه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له تاران، فرانك شتانمايه‌ر، گووتى: "قه‌یرانى سووریا له هه‌موو خه‌مه‌كان گه‌وره‌تره، پێموانیه پێویست بێت ئێمه ناوبژیوانى نێوان ئێران و سعوودیه وه‌كو دوو دراوسێ بكه‌ین، من لێره وه‌كو نوێنه‌رى وڵاتێك لێره‌م، كه زۆر نیگه‌رانى ئه‌وه‌م كه ناكۆكى نێوان سعودیه و ئێران كاریگه‌رى له‌سه‌ر گفتوگۆكانى ئاشتى له سووریا داده‌نێت".
ناكۆكیيه‌كانى نێوان سعوودیه و ئێران مێژوویه‌كى درێژى هه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵى رابردوودا له شه‌ڕى ناوخۆى، یه‌مه‌ن، ده‌ستى پێكردووه و به له سێداره‌دانى، نمر باقر ئه‌لنمر، كه‌سایه‌تى شیعه‌ى سعوودیدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى خۆى و ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له ناوخۆى ئێران‌دا لێكه‌وته‌وه.
ئێستا، شتانمایه‌ر، هاناى بۆ دوو وڵات هێناوه، كه گرفت بۆ جنێڤ 3 دروست نه‌كه‌ن، كه ئاساییكردنه‌وه‌ى نێوانیان خۆى جنێڤێكى پێویسته.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیيه‌دا گووتى: "به‌داخه‌وه رژێمى سعوودیه نه‌یویستووه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به دواى زۆركردنى ناكۆكیيه‌كان بووه، ده‌بێ پێداچوونه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا بكات، ناكۆكیيه‌كانى ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نین، پشتیوانى له توندڕه‌وى و تاییفه‌گه‌رى له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نیه، له هه‌موویان زیاتر ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودى زيانى تێدا ده‌كه‌ن".
له رابردوودا له رۆما، ڤییه‌نا، جنێڤ و سبه‌یش له له‌نده‌ن، باس له هێوركردنه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، هه‌مووشیان ده‌ڵێن به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا به بێ سعودیيه و ئێران زۆر دژوار ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ره‌نگه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌یان به‌رده‌وام بن، هه‌وڵێك كه ره‌نگه بۆ نزیككردنه‌وه‌ى دوو هێزى ناوچه‌یى كه شه‌ڕى باڵا ده‌ستى ده‌كه‌ن زۆر بخایه‌نێت.