گه‌نجێكی رووسیی ده‌یه‌وێت سه‌ری به جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه بنووسینێت
K24 - مۆسكۆ:
گه‌نجێكی رووسی، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی جینییه‌وه ماسوولكه‌كانی له‌شی ده‌پووكێنه‌وه و ئێستاش وای لێهاتووه ته‌نها به‌سه‌ر زیندوو بێت و ده‌سته‌كانیشی به لاوازی كاردبكه‌ن.
ڤالێری سپیردۆنۆڤ، ده‌یه‌وێت له رێگای فرۆشتنی كوپ و كه‌لوپه‌لی یادگاری و تشیرێت، كه له‌سه‌رییان نووسراوه "حه‌زكردن به ژیان" و وێنه‌ی سه‌رێكیشیان له‌سه‌ره كه به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه‌یه، 20 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌للـه‌سه‌ری به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه بچه‌سپێنن.
ڤالێری له باره‌ی گه‌شته‌كانی بۆ په‌یداكردنی پاره و ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه مه‌ترسیداوه، كه هیواخوازه له كۆتایی ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت ده‌دوێت و پێیوایه ئه‌و ده‌سته‌ی كه سه‌ری ئه‌و له‌لاشه‌ی جیاده‌كاته‌وه، ده‌توانێت به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه بیچه‌سپێنێته‌وه.
ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه مه‌ترسیداره، بڕیاره پزیشكی ئیتاڵی، سێرجیۆ كانیڤیرۆ، ئه‌نجامی بدات.
ڤالێری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی له رێگای بازاڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ده‌ستیده‌كه‌وێت، تایبه‌ته بۆ توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه.
پزیشكه ئیتاڵییه‌كه‌ی ڤالێری ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت و پێشتریش رێگاپێدانی یاسایی وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش پێویستی به هاوكاری تیمێكی پزیشكی و فریاگوزاری شاره‌زا هه‌یه و له كۆتایی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
ڤالێری ده‌ڵێت: "هیچ په‌له‌م نییه و هاوار بۆ كه‌سیش ناكه‌م ئێستا رزگارم بكات، به‌ڵێ نه‌خۆشییه‌كه‌م ره‌نگه ببێته هۆی مردن، به‌ڵام رۆڵی سه‌ره‌كی من نه‌خۆشی نییه، من له سه‌ره‌تادا زانام و ئه‌ندازیاربووم، ده‌توانم بڕوا به هه‌موو پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌كان بهێنم كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه پێویستییه، شێتیش نیم و په‌له‌م له سه‌ربڕینی خۆم نییه و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی 99%بێت".
رين زيوبنج یه‌كێكه له پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ی له زانكۆی هارپینی چین، كه له‌گه‌ڵ كانیڤیرۆدا كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن، له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ چاندنی سه‌ری مه‌یمنوونێك له جه‌سته‌ی مه‌یمنوونێكی دیكه سه‌ركه‌وتوو بوونه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ وتارێكی زانستی ئه‌و راستییه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كانیڤیرۆ ده‌ڵێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و مه‌یموونه‌كه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رچووه.
ڤالێری ده‌ڵێت: "تاكه كێشه‌ی كه‌می لایه‌نی داراییه و ئه‌و كۆسپه له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌كاندایه له رووسیا".
پزیشكه ئیتاڵییه‌كه له باره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا سه‌ری ڤالێری له جه‌سته‌ی جیاده‌كرێته‌وه، دواتر له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌نووسێنرێت و ده‌چێنرێت و ئينجا دڕكه‌په‌تك و مۆخی سه‌ر به بڕبڕه‌ی پشتی جه‌سته‌ی خۆشبه‌خشه‌كه‌وه ده‌لكێندرێته‌وه و به ماوه‌ی 15 خووله‌ك سووڕی خوێنی ناو دڕكه‌په‌تك ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
سه‌رچاوه: رووسیا توده‌ی – ده‌یلی مه‌یل