پێشمەرگە له میحوره‌ى مه‌خموور شکستی بە هێرشێكى داعش هێنا
دواى پێنج كاتژمێر شه‌ڕ و پێکدادان داعش ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارێكی بەجێهێشت
K24- مه‌خممور:
گوندى كودیله له رۆژئاواى شارۆچکەی مه‌خموور لە پارێزگای هەولێر پێش چەند رۆژێک لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە رزگار کرا و پێشمه‌رگه تێیدا جێگیربوو، بەڵام شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه‌یە به هێزێكى زۆره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام شکست بە هێرشه‌كه‌یان هێنرا و ژماره‌یه‌ك كوژراویان لێ به‌جێما.
به‌رپرسى میحوه‌رى مه‌خممور، نه‌جات عه‌لى به (كوردستان24)ى راگه‌یاند: "ئه‌م شه‌ڕه به فه‌رمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ته‌نها بۆ یارمه‌تیدانى هۆزه عه‌به‌ركان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م گونده عه‌ره‌ب نیشنه و سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانه".
نەجات عەلی گوتیشى: "ئێره شوێنێكى ستراتیجىیه و ئه‌گه‌ر ئێره له ژێر ده‌ستى هۆزه عه‌ره‌به‌كان بمێنته‌وه، ئه‌وه ده‌توانین مه‌ترسى روكێت له‌سه‌ر شارى مه‌خممور كه‌متربكه‌ینه‌وه".
هاوکات به‌رپرسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى گوێر- مه‌خموور، سیروان بارزانىی بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "گرنگىی گونده‌كان له‌وەدا‌یه كه هاوسنوورن له‌گه‌ل ساتره‌كانى پێشمه‌رگه و سنووره‌كانى كوردستان، شكاندنى تیروریستانى داعش‌یش له هه‌ر شوێنێك بێت هه‌ر گرنگه".