په‌یوه‌ندیكردن له‌و هێڵه بۆ پێشمه‌رگه به خۆڕاییه
50% نرخه‌كانی دابه‌زاندووه
K24 - هه‌ولێر:
فارووق مه‌لا مسته‌فا، خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق و ئاسیا سێڵ، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، كه نرخی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی 50% كه‌مكردووه‌ته‌وه و بۆ پێشمه‌رگه‌ش به خۆڕایی ده‌بێت.
فارووق مه‌لا مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ پاره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌خراوه‌ته وه‌به‌رهێنان و هه‌موو سهرمایهكانم له هه‌رێمی كوردستان وه‌گه‌ڕخستووه".
خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق، له یادی دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جیا له هاوكاریكردنی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان، یارمه‌تی خوێندكارانی زانكۆ و پهیمانگاكانیشی داوه‌و هاوكاریی زانكۆكانیشی كردووه.
ئاشكراشیكرد، زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س، له هه‌لی كاری گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق سوودمه‌ندبوونه و پاڵپشتی ده‌یان كه‌سیش كراون له خوێندنی باڵا.