ئه‌ردۆغان: پۆتين و ئه‌سه‌د به‌رپرسن له كوشتنى هاووڵاتیانى سووريا
ده‌بێ رووسیا باجى كوشتنى هاووڵاتييانى سووريا بدات.
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا گووتى:" رووسیا و سووریا له كوشتنى چوارسه‌د هه‌زار هاوولاتى سوورى به‌رپرسیارن".
ئه‌ردۆغان، گوتیشى: "پێكه‌نینم به هه‌لوێستى رووسیا دێت، ده‌بێ له پێشه‌كى رووسیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناو سنورى سووریا كوشتویه‌تى باج بدات، ژماره‌ى ئو كه‌سانه‌ى كه به هاوكارى رژێمى سووریا كوشتوویانه گه‌یشتۆته چوار سه‌د هه‌زار كه‌س".
سه‌رۆكى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه: " ئێستا رووسیا له ناو خاكى سووریا له حاڵه‌تى داگیركردن دایه، له هه‌ولى ئه‌وه دایه بۆ ئه‌سه‌د ده‌وڵه‌تێكى بچووك دروست بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونى ئه‌سه‌د له سووریا نه‌ماوه، داعش و رێكخستنه‌كانى تر سووریایان دابه‌شكردووه".