حه‌له‌ب چۆڵده‌كرێت
نزیكه 1000 خێزان شارى حه‌له‌بیان جێهێشت و به‌رو سنوره‌كانى توركیا كۆچیانكرد
K24 – عفرین:
نزیكه 1000 خێزان شارى حه‌له‌بیان جێهێشت و به‌ره‌و سنووره‌كانى توركیا كۆچیانكرد.
به هۆى شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى سووریا و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیون، دانیشووانى شارى حه‌له‌بى سووريا ناچار بوون شاره‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانى توركیا به‌ڕێبكه‌ون.
مسته‌فا عوسمان، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازى، به‌خشین و به‌ره‌كه‌ت، به كوردستان 24ى راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ رۆژى چواره‌مه كه په‌نابه‌ران له حه‌له‌به‌وه به رووى شارى عفرینه‌وه دێن، ژماره‌یه‌كى یه‌كجار روون و نزیكه‌ى هه‌زار سه‌ر خێزان ده‌بێت".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازى، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، "لێره قه‌یرانى مرۆیى دروست ده‌بێت و ره‌وشى په‌نابه‌ران زۆر خراپه، خه‌ڵكى سووریا به شێوه‌یه‌كى گشتى هاتوون، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، زۆربه‌یان له ناو مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان حه‌وانه‌ته‌وه".
مسته‌فا عوسمان، گوتیشى: " ده‌رگاكانى عفرین كراوه‌ن بو په‌نابه‌ران، ئێمه وه‌كو رێكخراوێكى خێرخوازى هاوكاریمان كردوون، بڵام ژماره‌ى په‌نابه‌ران یه‌كجار زۆره و له تواناى ئێمه‌دا نیه وه‌كو پێویست هاوكارییان بكه‌ین".
مسته‌فا عوسمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، " ئه‌مڕۆ په‌نابه‌ران گه‌یشتنه خێوهتگاى، رووبار، كه بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخانكراوه ، ئێستا نزیكى 50 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته خاڵه سنووریه‌كانى نێوان توركیا و سووریا، حكومه‌تى توركیا تا ئێستا به ته‌واوى ده‌رگاكانى نه‌كردووته‌وه به رووى په‌نابه‌ران".