14 پزیشكی ئەمریكايی نەشتەرگەری سەخت لە دھۆك ئەنجام دەدەن

14 پزیشكی ئەمەیكی سەردانی دھۆكیان كردووە، چەندین نەشتەرگەری سەخت لە دھۆك ئەنجام دەدەن.

K24 - دھۆك:

14 پزیشكی ئەمەیكايی سەردانی دھۆكیان كردووە، چەندین نەشتەرگەری سەخت لە دھۆك ئەنجام دەدەن.

دكتۆر نزاربەرپرسی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دھۆك رایگەیاند، ئەو پزیشكانە چەندین نه‌شته‌رگه‌رى سەخت لە نەخۆشخانەی ئازادی دھۆك ئەنجام دەده‌ن، بەشێوەیەكی خۆبەخشانە كارده‌كه‌ن.

بەرپرسی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دھۆك گوتیشی: ئەو پزیشكانە كاریان لە سەر ئەوە كردووە، پزیشكانی كوردستان بچن بۆ ئەمریكا بۆ ئەوەی لەوێ راھێنان بكەن، ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە.