عێراق رێگرى له‌ ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبوومى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

زۆربەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەروبوومەكانی ھەرێمی كوردستانیان قەدەغە كردووە.

K24 - ھەولێر:

تا دێت بەغدا فشاری ئابووری توندتر دەخاتە سەر ھەرێمی كوردستان، زۆربەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەروبوومەكانی ھەرێمی كوردستانیان قەدەغە كردووە.

لە دوای ئەو فشارە ئابوورییەی حكوومەتی عێراق بۆ سەر ھەرێمی كوردستان پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرووبووم و بەرھەمەكانی مریشیكیان قەدەغە كردووە، كە دواھەمینیان پارێزگای بابلە بە بیانووی ئەنفلۆنزای باڵندە بەرھەمەكانی مریشكی ھەرێمی كوردستانی قەدەغەكرد.

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان 24 راگەیاند، بابەتەكە سزای سیاسییە، بابەتەكە پەیوەندی بە ئەنفلونزای باڵندەوە نیە.