ماڵباتى بوش بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
باربارا بوشى ته‌مه‌ن 90 ساڵ به‌شدارى له هه‌لمه‌تىى بانگه‌شه‌كردندا ده‌كات
K24 – واشنتون:
باربارا بۆشى ته‌مه‌ن 90 ساڵ به‌شدارى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كردندا ده‌كات.
جیب بۆش پارێزگارى پێشووى فلۆریدا و كاندیدى ئێستاى كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، باربارا بۆشى دایكى خانمى یه‌كه‌مى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، جورج بۆشى براى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێته ناو كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كانیه‌وه.
باربارا بۆش كوڕه‌كه‌ى به راستگۆ و وه‌فادار پێناسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "جیب هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى تێدایه كه ده‌مانه‌وێت له سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مه‌ریكادا هه‌بن، من و باوكى زۆر شانازى پێوه ده‌كه‌ین".
جیب بۆشى كاندید، براكه‌ى جورج بۆشى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له ڤیدیویه‌كى تايبه‌ت به بانگه‌شه‌دا به‌كارهێناوه، كه بانگه‌شه بو جیبى براكه‌ى ده‌كات، بۆش له‌و بانگه‌شه‌يه‌دا ده‌ڵێ: "من جیب باش ده‌ناسم، خاوه‌ن دڵێكى گه‌وره‌یه و زۆر باوه‌ڕى به خۆیه‌تى، جیب وڵاته‌كه‌مان یه‌كده‌خاته‌وه‌و باش ده‌زانى چوون هه‌موو جیهان كۆبكاته‌وه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تیرۆر".