نەخۆشیی لاشمانیا لە كۆبانێ بڵاودەبێتەوە
ژمارەیەك ھاوڵاتیی لە شارۆچکەی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان توشی نەخۆشیی لاشمانیا بوونە
K24- کۆبانێ:
كۆمەڵەی بەھاری ھاریكاریی رایگەیاند کە بە ھاوكاریی دەستەی تەندروستیی كۆبانێ ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لاشمانیا دەدات لە شارۆچکەکە و تا ئێستا توانیویانە 25 كەسی توشبوو بە نەخۆشییەكە چارەسەر بكەن.
كۆمەڵەی بەھاری ھۆكاریی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بۆ بڕینی دارەكان و پیسبوونی ژینگەی شارۆچکەی کۆبانێ و چارەسەرنەكردنی كەسانی توشبوو بە نەخۆشییەکە دەگەڕێنێتەوە.
نەخۆشیی لاشمانیا بەھۆی پێوەدانی جۆرە مێشولەیەك و لە رێگەی بەخشینی خوێنی توشبوو بۆ كەسێكی دیكە بڵاودەبێتەوە.