په‌رله‌مانى رووسیا: مۆسکۆ ئاماده‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل توركیا ئاسایى بكاته‌وه
"ده‌بێ سه‌رۆكى توركیا داواى لێبوردن بكات"
K24- مۆسكو
سێرجى ناریشكین، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رووسیا ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان رووسیا و توركیا ئاسایى ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى توركیا داواى لێبودرنى له رووسیا بکات.
به‌پێى ئاژانسى ئینته‌ر فاكسی رووسیا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رووسیا، سێرجى ناریشكین رایگه‌یاند: "ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان رووسیا و توركیا ئاسایى ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داواى لێبودرنى له رووسیا بکات و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش سزا بدات كه دستیان له خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ى رووسىادا هه‌بووه".
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رووسیا گوڕینى هه‌لوێستى ئێستاى توركیا به‌رامبه‌ر به سووریا به مه‌رجێكى دیکەی رووسیا ده‌زانێت بۆ ئاسایىبوونهوهى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رووسیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه: "تا ئێستا توركیا هاوكارىی داعش ده‌كات به رێگەى كڕینى نەوت و هاوكاریکردنى چه‌كداره‌كانى ئه‌و رێكخراوە".