زۆرینەی ھاووڵاتیانی توركیا لەگەڵ ریفراندۆمن بۆ ھەرێمی كوردستان

مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە مانگی رابردووی ئەمساڵ بە لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی راگەیاند ئامادەكاری بكەن بۆ ریفراندۆم، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری ھەبوو لە وڵاتان.

K24 - ئەنقەرە:

مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە مانگی رابردووی ئەمساڵ بە لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی راگەیاند ئامادەكاری بكەن بۆ ریفراندۆم، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری ھەبوو لە وڵاتان.

زۆرینەوی ھاووڵاتیانی توركیا بۆچوونی نەرێنیان نیە، لە سەر پرسی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان.

بەشێك لە ھاووڵاتیانی توركیا دەڵێن: توركیا بەرژەوەندی زۆری لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ھەیە، لە كاتێكی وادا زۆر باش دەبێت توركیا پشتگیری ریفراندۆم بكات بۆ ھەرێمی كوردستان ھەردوو وڵات دەتوانن لە رووی بازرگانییەوە پێش بكەون.