ئەمریكا وكۆریای باشوورسیستەمی بەرگری ئاسمانیان بە ھێزتر دەكەن
ئەمریكا وكۆریای باشوورسیستەمی بڕیاریانداوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانیان بە ھێزتر بكەن، لە دژی كۆریای باكوور.
K24 - سیئۆل:
ئەمریكا وكۆریای باشوور بڕیاریانداوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانیان بە ھێزتر بكەن، لە دژی كۆریای باكوور.
دوێنێ كۆریای باكوور پێنجەم موشەكی دوور ھاوێژی تاقیكردەوە، كاردانەوەی جیھانی بەدوای خۆیدا ھێنا، بەڵام ھەریەك لە كۆریای باشوور و ئەمریكا نیگەرانی خۆیان دەربڕیووه و رایانگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی دژە موشەكی لە كۆریای باشوور جێگیردەكەن، ئەو سیستەمە لە دوورگەی كۆریا دادەنێن تەنیا لە دژی كۆریای باكوور دەبێت.
ھەرچەندە كۆریای باكوور رایگەیاندووە: موشەكەكە بە مەبەستی ناردنی مانگێكی دەستكردبووە، بەڵام نەیارانی دەڵێن بۆ تاقیكردنەوەی موشەكی دوورھاوێژ بووە.
تۆماس ڤاندال بەرپرسی فەرماندەی ھێزی 8 ئەمریكا لە كۆریای باشوور دەڵێت: "ئێستا كاتی بڕیار دانە لە سەر پرسەكە، ئێمە راوێژی خۆمان دەكەین، لە سەر چۆنیەتی دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لە كۆریای باشوور و چاودێری چالاكیيەكان و ھەڕەشەكانی كۆریای باكوور دەكەین".