تویتەر ئەكاونتی داعش دادەخات

تۆری تویتەر رایگەیاند: نزیكەی 125 ھەزار ئەكاونتیان داخستووە، كە رێكلامیان بۆ چالاكییەكانی داعش كردووە.

K24 - ھەولێر:

تۆڕی كۆمه‌ڵايه‌تى تویتەر رایگەیاند، نزیكەی 125 ھەزار ئەكاونتیان داخستووە، كە رێكلامیان بۆ چالاكییەكانی داعش كردووە.

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، كە 125 ھەزار هه‌ژمارى سه‌ر به‌ رێكخراوى داعشيان داخستووە، كە بانگەشه‌یان بۆ داعش دەكردوو، كرده‌وه‌كانى ئەو رێكخراوەیان بڵاو دەكردەوە.

تویتەر راشیگەیاندووە: دوای داخستنی ئەو ئەكاونتانە چالاكییەكانی داعش لە تۆڕی تویتەر كەمی كردووە.

ساڵى رابردوو سەنتەری بروكينز بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەمریكا رایگەیاند، كە داعش 34 ھەزار بەكار بەری ھەیە لە تۆڕی تویتەر، ھەروەھا ئاماژەیان بەوەدا سێ لەسەر چواریان بە زمانی عەرەبی بوونە و زۆرترین بەكار بەرانی ھاندەری داعش لە سعودیەن.

دووەم جارە تویتەر ئەكاونتی لایەنگرانی داعش دادەخات .