راسپارده‌كانى كۆنفرانسى 6 پارته‌ كوردستانیه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن

پاش 2 رۆژ له‌ گفتوگۆ كۆنفرانسى پارته‌ى كوردستانیيه‌كان له‌ ئامه‌د كۆتایى به‌ كاره‌كانى خۆى هێنا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f96c5895-34fc-4bfb-bb71-d571aa31af35/anjami%206%20hizbakay%20bakur.ism/manifest

K٢٤ – ئامەد
پاش ٢ رۆژ لە گفتوگۆ کۆنفرانسی پارتەی کوردستانیەکان لە ئامەد کۆتایی بە کارەکانی خۆی ھێنا
کرنفرانسی ٦ پارتە کوردستانیەکان لە شاری،ئامەد، لە باکووری کوردستان کۆتایی ھات کە لە ژێر دروشمی( کۆتایی ھێنان بە شەر لە کوردستان و ئەکتیڤکردنی چارەسەری سیاسی) بەسترابوو.
لە ئەنجامدا و لە چەند خالێکدا راسپاردەکان راگەیندران، کە باس لە دۆخی ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان و باشووری کوردستان و ماف و ئازادییەکان دەکات.
لە راسپاردەکاندا ھاتووە: کۆنفرانسەکەمان داوا لە دەولەت و حکوومەت دەکات، شەر و ئوپەراسیونەکان لە باکوری کوردستان راوەستێنێت.
ھەروەھا ھاتووە: دەبێ حکوومەت رەوشێکی لەبار بۆ ھەموو بەشە سیاسی و کۆمەلایەتی کوردستان بروخسێنێ، و دەبێ لە ژێر چاودێری نێونەتەوەیی دەست بە قوناغێکی نۆێ بکرێتەوە، بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادییە دیموکراتییەکان بۆ گەلەکەمان دەبێ ھەنگاوی پەلەی بۆ ھەبێت.
لە بەشێکی تر دا داواییان لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کردووە، واز لە خەباتی چەکداری لە ناو شارو شاروجکەکان و دروست کردنی کۆسپ بێنێت، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە شەرە سوود بە دۆزی گەلی کورد ناگەێنێت.
لە بەشێکی تری راسپاردەکاندا ھاتووە: دەبێ بزوتنەوەو پارتە سیاسیەکانی باشووری کوردستان، کار بۆ ئیتفاقێکی نەتەوەیی بکەن، یەکگرتنێکی لەشکری و ئابوری و سیاسی پێکبێنن.
کۆنفرانسەکە دواوای لە گەلانی جیھان و تەواوی رێکخراو و لاینە نێوەدەولەتیەکان کردووە، پشتگیری خەباتی گەلی کورد بکەن، لە پێناو بەدەست ھێنانی عەدالەت و ئازادی و یەکسانی.
جگە لەوەش چەند کۆنفرانسەکە چەند داواکاری پاراستنی مافەکانی گەلی کوردی کردووە، لە ئایین و زمان و کەلتور و مێژوو و مافە نەتەوەییەکان، و ئەم مافانە لە یاساکاندا دا بچەسپێندرێن.